چوارنوێنەری مەجلیسی ڕێژیم دەڵێن ڕێکارەکانی حکوومەت بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا وڵامدەر نەبووە و نەیتوانییوە بەر بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و تووشبوونی “تەساعوودی” خەڵکی بگرێ.
کوڕۆنا لەئێراندا بە خێرایی تەشەنە دەستێنێ و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیش بەوپەڕی داماوییەوە، خەریکی چەواشەکارین و نازانن چۆن پاساو بۆ هەڵە کوشندەکانیان بێننەوە. لەو پێوەندییەدا تەنانەت نوێنەرانی مەجلیسیش دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردووەتەوە.
چوار نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕێژیم دەڵێن: حکوومەت نەیتوانیوە ڕیکارێکی دروست بگرێتەبەر بۆ پیشگرتن لە نەخۆشی کۆرۆنا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، چوار نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم “تەییێبە سیاوەشی و فاتمە سەعیدی دوونوێنەری تاران، حەمیدە زەڕئابادی نوێنەری “ئابیەکی قەزوێن” و عەبدولکەریم حوسێنزادە نوێنەری شنۆ و نەغەدە، لە نامەیەکدا بۆ شۆرای باڵای نەتەوەیی ڕێژیم نیگەرانی خۆیان بە دۆخی ئێران دەربڕیوە و خوازیاری قەرەنتینە کردنی شارە مەترسیدارەکان و گرینگترینیان شاری قوم بوون کە کانگای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە لە ئێراندا.
هەروەها ئەو چوار نوێنەرەی ڕێژیم دانیان بەوەدا ناوە کە کۆماری ئیسلامی دەبوایە لە سەرەتاوە شاری قومی قەرەنتینە بکردایە و دەڵێن کە حکوومەت کەمتەرخەمی کردووە و ئێستاش نەیتوانیوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکا و مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیەکە لە ئێراندا لە ئارادایە. شایانی باسە سەدان قوتابی چینی لە شاری قوم بە تێچووی حکوومەتی ئاخوندی و لە گیرفانی خەڵکی ئێران خەریکی خوێندنی وانە دینییەکانی مەزهەبی شیعەن و هەر ئەوانەش بوون کە کۆرۆنایان بە دیاری بۆ خەڵکی لێقەوماوی ئێران هێنا.