سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دوای هەڵبژاردنی جێرمی کۆربین بە سەرۆکایەتیی حیزبی کارگەری بریتانیا پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ناردوە.
ئەوەی خوارەوە دەقی ئەو پەیامەیە
دۆست و برای خۆشەویستم کاک جێرمی کۆربین!
لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایتان لێ دەکەم بەبۆنەی هەلبژاردنتان بە سەرۆکی حیزبی کارگەری بریتانیا.
هیوادارم کە حیزبی کارگەر لەژێر رێبەری جەنابتاندا نەخش و ڕۆلی باشتر بگێڕێ لە پەیوەندی لەگەڵ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بەگشتیو مافی دێموکراتیکی نەتەوەکانی دیکەو کوردستانی ئێران بەتایبەتی.
داوای سەرکەوتنتان بۆ دەکەم لە رۆل و بەرپرسایەتی تازەتاندا.
لەگەل رێزمدا
خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان
١٥ی سپتامبری ٢٠١٥