لە بنکەی فێرگەی پێگەیاندنی پێشـمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەممە، ١٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٨، ڕێوڕەسمێک لەبنکەی فێرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بە بەشداری بەرپرسان، کادر و پێشمەرگەکانی فێرگە بەڕێوەچوو. لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکە، بەڕێز “برایم چووکەڵی” بەرپرسی فێرگەی پێگەیاندنی پێشــمەرگە چەند وتەیەکی سەبارەت بە ڕۆژی ژنان و ڕۆڵی ژنان لە ئێران و کوردستان هێنایە بەرباس و پاشان تیشكی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە جووڵانەوەی کورددا و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێ ژنان ئەمڕۆ ڕۆڵی گرینگ لە خەباتدا بگێڕن و وەک پێشەنگی ژنانی کوردستان خۆیان نیشان بدەن.
دواتر هەریەک لە کچان و ژنانی بەشدار لە دەورەی ٢٣٧ی سەرەتایی، سەبارەت بە بەشێک لە خەباتی ژنان قسەیان کرد و باسیان لەوە کرد مێژووی ڕۆژی جیهانی ژن هاوكاته له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دژی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی، ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی هاوپشتیه بۆ خه‌بات له پێناو به‌دیهێنانی مافی یه‌كسان و هه‌لومه‌رجی باشتر له ژیانی ژناندا، ڕۆژی ده‌ربڕینی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی دژ به نایه‌كسانی و سته‌م دژی ژنان، پرسی ژن ئه‌مڕۆ یه‌كێك له پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهانه و به‌رده‌وام چالاكانی ژن و چالاكانی مافی مرۆڤ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌كان و كه‌لێنی نێوان ژن و پیاو هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا بەشداربووان باسیان لە مێژووی دیاریکردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژنان و گرینگی ئەو ڕۆژە لە جیهاندا کرد.
هەروەها لە درێژەی باسەکەنیاندا ئاماژەیان بەوە کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنی كوردیش هاوكات له‌گه‌ڵ ژنانی جیهان ئه‌م یاده پیرۆزده‌كه‌ن و به‌رز ڕای ده‌گرن، لێره‌وه پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی جیهان و به تایبه‌تیش ژنانی كورد ده‌كه‌ین، ئاواتەخوازین ژنانی كوردیش بگه‌ن به مافی یه‌كسانی و ڕه‌خساندنی ژیانی باشتر و ئارامتر له‌هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌م جیهانه.
دواتر مامۆستایان وپێرسۆنێلی فێرگە پیرۆزباییان لە ژنانی بەشداری دەورەکە کرد و بە چەند گۆرانییەک کۆتایی بە بەرنامەکە هات.