“فەرهاد دەبیریان” یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران لە شەڕو تێکهەڵچوونەکانی سووریە کوژرا.
ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بارەوە بڵاویان کردەوە، “فەرهاد دەبیریان” بەرپرسی ناوچەی “سەید زەینەب” لە دیمەشقی پێتەختی سووریە کوژراوە.
ناوبراو بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەردوو شاری” تەدمور” و “ئیبان” و هەروەها یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران لە سووریە.
جێی ئاماژەیە، یەکێک لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چەند ساڵ دەسەڵاتی دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی وڵاتانی ناوچە بووە و هەمیشە هۆکاری نائارامی و پشێوی بووە لە وڵاتانی دەوروبەرو سەرپەرستی بەشی زۆری شەڕ و ئاژاوە و کردەوە تیرۆریستییەکانی لە وڵاتانی دەورووبەردا کردوە و لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بۆ مانەوەی ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە دەستێوەردان دەکات و هۆکاری دروستکردنی نائارامی لەو ناوچەیەیە.