بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوەبرد.
ڕۆژی هەینی، ١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٨، بەشێک لە چالاکوانان و خەڵکی شاری سنە بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان چالاکییەکیان بەڕێوەبرد.
ئەوان بە هەڵگرتنی پلاکاردی جیاواز کە چەندین دروشمی تایبەت بەو ڕۆژەی تێدا نووسرابوو وەک: ” ژن و پیاو لە مافدا یەکسانن”، ” ژن ناموسی کەس نییە” و “نا بۆ پیاو سالاری” چالاکییەکەیان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، ٨ی مارس کە لە جیهاندا بە ڕۆژی جیهانیی ژنان ناسراوەو ساڵانە چەندین کۆڕو و کۆبوونەوە، ئاکسیۆن و سمیناری تایبەت بۆ داکۆکی لە مافەکانی ژنان و خستنەبەرباسی کێشەو گرفتەکانی ژنان بەڕێوەدەچێ. ژنانی کوردستانیش وەک بەشێک لەو ژنانەی کە بەردەوام مافەکانیان پیشێل کراوە هەوڵ دەدەن لەم ڕۆژەدا بە بەڕێوەبردنی چەندین چالاکی جۆربەجۆر داواکاری مافەکانیان بن و بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو زوڵم و ستەمە بکەن کە دەرهەقیان دەکرێت.











