زانایانی چین بڵاویان کردەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای بازدانی هەیە و دوو جۆری بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە
٢پڕۆفیسۆر” جیان لو” و” جی کوی” کە توێژینەوەکەیان کردوە دەڵێن، ئەو جۆرەی کۆرۆنا کە کوشندەترە، زیاتر بڵاوبووەتەوە، بەجۆرێک سەدا ٧٠ی نەخۆشەکان تووشبووی ئەوجۆرە کۆرۆنایەن.
دەشڵێن، ڤایرۆسە کوشندەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا “ئێڵ” و ئەوی دیکەیان بە “ئێس” ناسێنراون. ئەوەی یەکەمیان لەگەڵ ئەوەی کوشندەترە، زووتریش بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئێستا جۆری “ئێس” زیاتر گەشە دەکات چونکە نیشانەکانی دیارنین و درەنگ هەست بە بوونیان دەکرێت. زۆر جار کەسەکە لە نەخۆشخانە و لەدوای پشکنین دەزانێت کە ئەو ڤایرۆسەی هەیە.
ئاماژەیان بەوەش کردوە کە ئەم دۆزینەوەیە مایەی نیگەرانییە و دەبێت کاری بەپەلە بۆ دۆزینەوەی سروشتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت.
یاسای پەرەسەندن و خۆگونجاندن لەسەر ڤایرۆسەکانیش جێبەجێ دەکرێت، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو ڤایرۆسە لە شوێنێک قەتیس دەکرێ و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی دەکرێ، هەوڵی خۆ گۆڕین لە کاتی زیادبوونی خۆی دەدات.