باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتوە، ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، مام”ڕەحمان حوسێن پوور” بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مام ڕەحمان، باوکی هەر یەک لە شەهید “برایم حوسێن پوور” کە لە ڕووداوێکی دڵتەزێن لەسەر پردی بریسوێ شەهید بوو، هەروەها “جەعفەر حوسێن پوور” کە دوای بەشداری لە چەند زنجیرە عەمەلیات و مانەوە لە گوندی شەمۆلە، لە لایەن بەکرێگیراوێکی ڕێژیمەوە نارنجۆکێک بەسەریاندا دەتەقێتەوەو وێڕای ١٢ پێشمەرگەی تر بە سەختی بریندار دەبێت و بە شەهیدی زیندوو دەناسرێت.
مام ڕەحمان بە کەسێکی نیشتمانپەروەر، قسە خۆش و خۆشەویستی نێو خەڵک ناسرا بوو کە تا مردن وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکانی مایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە، بە بۆنەی کۆچی دوایی مام ڕەحمان حوسێن پوور، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری و بە تایبەت کوڕەکەی جەعفەر حوسێن پووردەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











