لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند، دەبێ بکەرانی کوشتنی ٢٣ منداڵ لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دادگایی بکرێن.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستیان کەوتوە ڕایگەیاندوە، کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ٢٣ منداڵیان لە ماوەی دوو ڕۆژدا، ڕۆژی دووەم و سێیەمی خۆپێشاندانەکان،لە میانەی کوشتاری بەربڵاوو و خێرای ناڕازییان کوشتوە.
بە پێی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی یاسایی لە لایەن وڵاتانی ئەندام لە شۆڕای مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی جەختی لەسەر کوشتنی خۆپێشاندەران بە تایبەت منداڵان کردەوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند، کە لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانیان لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی خەڵک لە خۆپێشاندانەکان، بە پێی ئەو بەڵگانەی بە دەستیان گەیشتوە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لانیکەم ٢٣ منداڵیان لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ کوشتوە.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ئەو ڕێکخراوەیە، ٢٢ منداڵ بە هۆی بەکارهێنانی چەک بە شێوەی نایاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون، کە لە نێویاندا ٢٢ کوڕ کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ تا ١٧ ساڵەو هەروەها کچێکی منداڵیش کە بە گوتەی ئەو ڕێکخراوە تەمەنی لە نێوان ٨ بۆ ١٢ ساڵ دایە.
“فیلیپ لوتر”، بەرپرسی توێژینەوە و کاروباری یاسایی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا گوتی : “لێکەوتە ترسناکەکانی بەکارهێنانی چەک بە شێوەی نایاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ سەرکوتی خۆپێشاندەران و کوشتنی ئەو منداڵانە ناخ هەژێنە”.
هەروەها ناوبراو، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆو بێ لایەنانە لەم پێوەندییەدا بکرێت و بکەران و بڕیاردەران دەبێ لە دادگاییەکی عادڵانەدا مەحکەمە بکرێن.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەو زانیارییانەیان بە پشت بەستن بە وێنە، ویدیۆ، تەرمی خۆپێشاندەران، گێڕانەوەی شاهیدان و دۆست و ئاشنای کوژراوان وەرگرتوە و دەرکەوتوە کە بەشی زۆری کوژراوەکان گوللە بەر سەرو سینگیان کەوتووە و ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە کە بە مەبەستی کوشتن ئەو کارەیان کردوە.
هەروەها “فیلیپ لوتر”،ئاماژەی بەوە کرد کە بەرپرسانی حکوومەت دەربارەی ئەمە زانیاری دروست بڵاو ناکەنەوە، بۆیە ئەرکی وڵاتانی ئەندام لە شۆرای مافی مرۆڤە کە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کوشتنی خۆپێشاندەران بە تایبەتی منداڵان بکەن.