کرێکارێکی خەڵکی بانە بەهۆی بەرق گرتوویی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی ڕەشەمە، “خالید ڕەحیم زادە” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “بڵەسەن” ی بانە، بەهۆی بەرق گرتوویی گیانی لەدەست دا.
ناوبراو، کە کرێکاری “ئارماتۆربەندی” بوو، ڕۆژی سێشەممە لە کاتی کار کردن تووشی ئەم ڕووداوە دەبێت و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای مانەوەی ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە “خالید ڕەحیم زادە” خەڵکی ئاوایی “بڵەسەن”ی بانە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
شایانی باسە، دۆخی کرێکاران لە ئێران و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە و ساڵانە بەشێکی بەرچاو لەو کرێکارانە لە نەبوونی ئەمنییەتی کارو کەلوپەلی ستانداردی باش بە ڕووداوی جۆرواجۆری وەک بەرق گرتوویی، بەربوونەوە لە بەرزایی …هتد گیان لەدەست دەدەن.











