کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سنووریی سەلماس لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، چەند ڕۆژ لەمەوپێش ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی سەڵماس دەکەونە کەمینی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار دەبێ.
ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوی “عەلی مامەل” خەڵکی ورمێ، ماوەیەکە لە ناوچە سنووریەکانی سەڵماس بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان خەریکی کۆڵبەری بووە.
جێی ئاماژەیە، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوەو بارودۆخی ناجێگیرە.
شایانی باسە، کۆڵبەری کارێکی ناچارییە کە بەشێک لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانەوە لە ژیان و پەیداکردنی پاروویەک نان پەنایان بۆی بردووەو ناچارن هەموو مەترسییەکانی ئەو ڕێگەیە قبوڵ بکەن.











