زیاتر لە ١٠٠ زیندانیی مەزهەبی لە زیندانی کەرەج لە نامەیەکدا داوای پێڕاگەیشتن بە دۆخی زیندانییەکانیان کردوە و بە تایبەت ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ زیندانییەکان بە مەترسی ناوبردوە.
زیندانیانی سیاسی مەزهەبی کە ژمارەیان لە سەد کەس زیاترە، لە نامەیەکدا باسی بارودۆخی مەترسیداری زیندانی کەرەج دەکەن و باس لەوە دەکەن کە چەند کەسی گومانلێکراوی تووشبوو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە نێو زیندانییەکاندان و سەرەڕای قەرەباڵغی بەندەکان بەرپرسانی زیندان نەخۆشەکان جیا ناکەنەوە و ئەگەری تووشبوونی هەموو زیندانیان بە کۆرۆنا زۆرە.
شایانی باسە کە زیندانەکان یەکێک لەو شوێنە مەترسیدارانەن کە ئەگەری تووشبوونی بە کۆمەڵی زیندانیان بە کۆرۆنا زۆرە.