مەزڵووم کۆبانی”بەرپرسی سەربازیی پەیەدە، لە تویتێکدا سەبارەت بە کردنەوەی سنوورەکان بەڕووی ئورووپادا بە مەبەستی چوونەدەری ئاوارە و کۆچبەران، ڕەخنەی توندی لە تورکیە گرت و گوتی: “تورکیە بە بیانووی ئاوارە و کۆچبەران، هاتە ناو خاکی ئێمە و دوای شەڕ و کوشتاری خەڵکەکەمان داگیریان کرد کەچی ئێستاش، دەرگای ئورووپای بۆ کردوونەوە هەتا بگەنە ئورووپا”.
تورکیە خاکەکەی ئێمەی بە ناوی ناوچەی ئارام داگیر کرد و ئێستاش وەک بەشێک لە تورکیە سەیری دەکا. بەڵام ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین و لە چاوەڕوانیی کاتژمێری سفر داین بۆ وڵامدانەوەیەکی قورس بە تورکیە جا چ لە دەرەوەی وڵاتەکە بێت یان ناوخۆ و داوا لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دەکەم خۆڕاگر و چاوەڕێ بن”.