بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، کەسێک لە کرماشان کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا، هاوکات کەسێکی تر کە لە بەندیخانەی سنە دەسبەسەر کرابوو دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەسێک بە ناوی “عوبەید عەزیزنەژاد” خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دەگوترێ ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوەو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم” ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
لە لایەکی تریش لە شاری سنە، کەسێکی تر بە ناوی “ئومید مودەرسی” دوای ماوەیەک لە دەسبەسەرکران و لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
شایانی باسە، ئومید مودەریسی، پزیشکی ددان و خەڵکی مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندان بە هۆکاری ناڕوون و لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەرو بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرابوو.











