له ناوچه‌ی پیرانشار ۵ که‌س به هۆکاری ناڕوون ده‌سبه‌سه‌رکران.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ۱۱ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۸ههتاوی، ۵ که‌س لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار لە ورمێ ڕاگوێزران.
هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، دوێنێ یه‌کشه‌ممه، هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار به هاوکاری بەکرێگیراوانی وه‌ک “عه‌لی ئاته‌ش به‌رگ”، “مه‌لا عه‌لی قۆرخچی” و چه‌ند که‌سی تر لە هێزه‌کانی سپای ورمێ به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر چه‌ند ماڵێک و ۵ که‌سیان لێ ده‌ستگیر ده‌که‌ن.
هەروەها دەگوترێ ئه‌و ۵ که‌سەی دەسبەسەرکراون بریتین له، “محه‌مه‌د ئیبراهیم زاده” خه‌ڵکی ئاوایی “خورینج”، “عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده” خه‌ڵکی ئاوایی” په‌سوێ”، “حه‌مه ڕه‌سووڵ ئه‌لیاسی” خه‌ڵکی “نه‌غه‌ده”، “سه‌لام بازرگانی” خه‌ڵکی ئاوایی “په‌سوێ”و “سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌بری” خه‌ڵکی ئاوایی “په‌سوێ ” .
شایانی باسە، لە کاتی دەسبەسەرکرانیانەوە تا ئێستا بنه‌ماڵه‌کانیان هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌رهۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگرتنیان نییه.











