ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تورکیە ١٩ سەربازی سپای سووریەی لە ئیدلب کوشتوە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیە کاروانێکی سەربازیی سوپای سووریەی لە ناوچەی “جەبەل ئەلزاویە “کردۆتە ئامانج و ١٩ سەربازی سپای سووریە لەو هێرشەدا کوژراون و بە دەیانی دیکەش بریندار بوون، هەروەها پێشتریش تورکیە دوو فڕۆکەی شەڕکەری سووریەی خستبووە خوارەوە.
شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێش سپای سووریە لە هێرشێکدا بۆ سەر سپای تورکیە دەیان سەربازی ئەو وڵاتەی کوشت و ئەم هێرشەی تورکیەش بۆ تۆڵە کردنەوەی هێرشەکەی سووریەیە و لە هێرشێکی پێشتریشدا تورکیە هێرشی کردە سەر سوپای قودس و حیزبوڵای لوبنانی لە سووریە کە هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە.
ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات لەناو خاکی سووریە زیاتر بووە و هەردوولاش چاویان لە ڕووسیەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.