سەرۆک وەزیرانی یونان ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە سنوورەکانی وڵاتەکەیان دەکەن و ڕێگە بە هاتنی کۆچبەران نادەن، ئاماژەی بەوەش کرد، هەر کۆچبەرێک بە نایاسایی بیەوێت بێتە نێو خاکی یونان دەیگەڕێنینەوە بۆ وڵاتی تورکیە.
کریاکۆس میتسوتاکیس”، سەرۆکوەزیرانی یونان لە توویتێکیدا لەبارەی هاتنی بە لێشاوی کۆچبەران بۆسەر سنوورەکانی وڵاتەکەی نووسیویەتی: “ئاسایشی” نەتەوەییمان بڕیاریانداوە ئاستی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ کۆچی پەنابەران لەسەر سنوورەکانمان زیاد بکەین، تاوەکوو مانگێکی دیکە ئێمە هیچ داواکارییەک بۆ مافی پەنابەرێتی پەسند ناکەین.
سەرۆک وەزیرانی یونان لە توویتێکی دیکەیدا ئاماژەی بەوە کردوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هاتنی کۆچبەران بۆ نێو وڵاتەکەیان نادەن، هۆشداری بە کۆچبەران دەدات کە هەوڵنەدەن بێنە نێو یونانەوە، چونکە دەیانگەڕێننەوە وڵاتی تورکیە.
ناوبراو وتی:، سنوورەکانی یونان سنووری دەرەوەی ئورووپان و دڵنیایی دەدات بە وڵاتانی ئورووپایی کە ناهێڵین کۆچبەران لە یونانەوە بچنە نێو خاکی ئەو وڵاتانەوە.
شایانی باسە کە دوای ئەوەیکە تورکیە سنوورەکانی تورکیە و یونانی بەڕووی کۆچبەراندا کردەوە، بە دەیان هەزار کۆچبەر ئاوارەی سنوورەکانی یونان و تورکیە بوونە و ئێستاش ژیانیان لە دۆخێکی خراپدایە.