دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی ١١ی ڕەشەمەی ٩٨ی هەتاوی دایە “فاتمە رەسوڵی” دایکی پیشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات کاک “رەحمان کۆڵەسەیی” و کاک “عەزیز کۆڵەسەیی” کۆچی دوایی کرد.
دایە فاتم ژنێکی دڵسۆز و پێشمەرگە خۆشەویست بوو، هەموو پێشمەرگەکانی حیزبی بە کچ و کوڕی خۆی دەزانی، دایە فاتم دوو کوڕی پەروەردە کرد کە تەمەنێکە خزمەت بە حیزب و گەلەکەیان دەکەن و بەهۆی کوڕەکانییەوە کە لە ڕیزی حیزبدا بوون وەک زۆربەی دایک و کەسوکاری پێشمەرگە تووشی زۆر سەختی و ناخۆشی بووە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان لە کاک ڕەحمان و کاک عەزیز کۆڵەسەیی و بنەماڵە و خزم و کەس و کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











