ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ۱۱ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۸هه‌تاوی، له ئاوایی په‌سوێی سه‌ر به شاری پیرانشار کوڕ و باوکێک ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ۱۱ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۸، هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ و پیرانشار هەڵیانکوتایە سه‌ر ماڵی دوو که‌س به ناوه‌کانی سه‌ید “مسته‌فا سه‌بری” و کوڕه‌که‌ی بەناوی سه‌ید “ئه‌حمه‌د سه‌بری” و دوای پشکنینی وردی ماڵه‌که‌یان و سووکایه‌تییه‌کی زۆر هەردووکیان دەسبەسەرکردن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له په‌سوێ به ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: دوای چه‌ند کاتژمێر سه‌ید مسته‌فا ئازاد ده‌کرێت به‌ڵام کوڕه‌که‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د هه‌تا ئێستا بێ سه‌روشوێنه و دیار نییه به چ هۆکارێک گیراوه، یا له کوێ ڕاگیراوه و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.











