کارمەندانی شارەداری سەقز بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەبەردەم بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی، بەشێک لە کارمەندانی شارەداری سەقز بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە پێنەدانی مووچەی چەند مانگ کارکردنیان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم شارەداری سەقز پێکهێنا.
ئەوان لەو گردبوونەوەیەدا باسیان لە دۆخی خراپی ژیانیان کردوەو داواکارن کە مافەکانیان پێ بدرێت.
جێی بیر هێنانەوەیە،ڕۆژی شەممە، ١٠ی ڕەشەمە، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی سەقزیش، بەهۆی دواکەوتنی پارەی ٤ مانگیان، لە حەوشەی ئەو ڕێکخراوەیە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شایانی باسە، گردبوونەوەو ناڕەزایەتیی دەربڕینی کرێکاران بەردەوام لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئەوان لە بەرابەر پیشێلکردنی مافەکانیان و پێنەدانی مووچەی مانگانەیان و هەروەها دەرکردنی کرێکاران لە کارەکانیان داوای مافەکانیان دەکەن.











