کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشنیاری ئەمریکای بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ئێران بۆ پێشگرتن و چارەسەرکردنی کۆرۆنا ڕەتکردەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە قسەی بەرپرسانی ئەمریکا گاڵتەجاڕییە و ئێمە پێویستمان بە یارمەتی ئەمریکا نییە.
ناوبراو لە حاڵێکدا باسی ئەوە دەکا کە پێویستیان بە یارمەتی نییە، کە بە هۆی کەمتەرخەمی و سیاسەتی دواکەوتووانە و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیمەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە کارەساتێک بەسەر خەڵکی ئێراندا و تەنانەت ١٣ وڵاتی دیکەش بە هۆی ئێرانییەکانەوە تووشی کۆرۆنا بوون و زۆربەی وڵاتان سنوور و هاتوچۆیان بە ڕووی ئێراندا داخستوە.
شایانی باسە کە خەڵکی ئێران هیچ متمانەیەکیان بە قسە و لێدوانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەماوە و هیچ هیوایەکیشیان بە یارمەتی ئەو ڕێژیمە نییە.