وەزیری بەرگری ئیسرائیل “نەفتالی بێنت” لە وتووێژێکدا دەڵێ: “ئیسرائیل لە ١٢ مانگی داهاتوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە بەتەواوەتی ڕیشەکێش دەکا.
نەفتالی بێنت، لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی “جێرۆزالێم پۆست”ڕایگەیاند پلانمان هەیە کە لە ١٢ مانگدا بە تەواوەتی کۆماری ئیسلامی و لق و پۆکانیشی لە سووریە تێکەوەپێچین و بۆ ئەم مەبەستە لە هەموو بوارێکەوە سەری مارەکە واتە کۆماری ئیسلامی دەدەینە بەر هێرش و لە بواری دیپلۆماسی و ئابووریشەوە هەوڵی تەواوی خۆمان بۆ بە چۆکداهێنانی ئۆختاپووسی سەدە واتە کۆماری ئیسلامی دەخەینە گەڕ.
شایانی باسە کە لە ماوەی هاتنەسەرکاری “بێنت” وەکوو وەزیری بەرگری ئیسرائیل هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی لە عێراق و سووریە چەند هێندە زیادیان کردووە.