هێرشی خەڵکی بەندەرعەباس بۆ سەر ناوەندێکی تەندروستی ئەو شارە و ئاگرتێبەردانی بە گومانی هەبوونی چەند نەخۆشی کۆرۆنایی خەڵکی قوم لەو ناوەندەدا.
ژمارەیەک لە خەڵکی شاری “بەندەرعەباس” لە پارێزگای هۆرموزگان بە گومانی هێنانی چەند کەسێک لە شاری قومەوە کە نەخۆشی کۆرۆنایان هەیە بۆ ناوەندێکی تەندروستی ئەو شارە هێرشیان کردە سەر ئەو ناوەندە و ئاگریان تێبەردا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی هەینی ٩ی ڕەشەمەی ٩٨ی هەتاوی، ژمارەیەک لە خەڵکی شاری “بەندەرعەباس” لە پارێزگای هورمۆزگان، پاش بیستنی هەواڵێک لە هەمبەر هێنانی دەیان نەخۆشی کۆرۆنایی لە شاری قومەوە بۆ ناوەندێکی تەندروستی ئەو شارە هێرشیان کردە سەر ناوەندەکەو ئاگریان تێبەردا.
شایانی باسە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵگەلێک سەبارەت بە دەرچوونی خەڵکی قوم و بە تایبەت ئاخوندەکان و بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارە و هاوڵاتنیان بۆ شارەکانی دیکەی ئێران بڵاوبۆتەوە کە ئەمەش مەترسی لەسەر خەڵکی ناوچەکانی دیکە زیاتر دەکا.