وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپێئۆ ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵدایه له ڕێگه‌ی پڕۆژه بڕیارێكه‌وه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕازی بكا قه‌ده‌غه‌ی كڕینی چه‌ک به‌سه‌رکۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بسه‌پێندرێت.
ڕۆژی هەینی پۆمپێئۆ له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئەمریكا وته‌یه‌كی له باره‌ی عێراق و ئێرانه‌وه پێشكه‌ش كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پۆمپێئۆ گوتی: له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه كار ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وروپاییه‌كانیش بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه پرسێكی جیددییه و ناكرێ ڕێگه به ئێران بدرێت چه‌كی ڕووسی و چینی بكڕێت.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه دڵنیاین و له‌و بڕوایه داین ڕووسیە و چین ئاماده‌ن له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبێری داهاتوودا چه‌ک به کۆماری ئیسلامی ئێران بفرۆشن.
ڕوونیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پڕۆژه بڕیارێک گه‌ڵاڵه ده‌كا و هه‌وڵده‌دا ڕووسیە و چینیش ڕازی بكا، كه پێویسته مافی ڤیتۆ به‌كار نه‌هێنن و بڕیاره‌كه په‌ک نه‌خه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ک فرۆشتن به ڕێژیمی ئێران قه‌ده‌غه بكرێ.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ناوكی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ک، كه له‌گه‌ڵ ئێران واژوویان كرد و دواتر ئه‌مه‌ریكا لێی كشایه‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبری ئه‌مساڵ کۆماری ئیسلامی ئێران قه‌ده‌غه‌ی چه‌ک كڕینی له‌سه‌ر لاده‌چێ و ده‌توانێت چه‌ک بكڕێ.