ڕۆژنامەی “گۆڵف-نیوز” ی دوبەی، ئێرانی بە تاوانباری سەرەکی بڵاوبوونەوەی کڕۆنا ناوبردوە.
ڕۆژنامەی “گۆڵف_نیوز” لە ژمارەی ئەمجارەیدا کە لە ٢٦ فوریە ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و لە مانشێتی لاپەڕەی یەکەمیدا هاتووە کە ئێران تاوانباریی سەرەکییە لە هەموو ئەو ۱٤۰ کەسەی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هەر لەم بارەوە ئاژانسی دەنگوباسی “بلومبێرگ” ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانین متمانە بە ئێران بکەین. ناشەفافی ڕێژێمی ئێران و ئەو ئامارو زانییاریە چەواشەکارییانەی ئێران بڵاوی دەکاتەوە هەڕەشەیەکە بۆ وڵاتانی دراوسێی و هەروەها جیهانیش.
شایانی باسە، دوای چین ئێران زۆرترین تووشبووانی کۆڕۆنای تێدا تۆمارکراوە و ڕێژەی قوربانیانیش ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە، هەر بۆیە بەشی زۆری وڵاتانی دراوسێ متمانەیەن بە ئێران لەدەستداوەو دەروازەکانیان بە ڕووی ئێراندا داخستووەو وڵاتانی جیهانیش متمانەیان بەو زانیارییانە نییە کە لە لایەن ئێرانەوە بڵاو دەکرێنەوە.