کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە ناوچەی “ملەی تەتەی” هەورامان بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “زەکەریا موعەتەر”، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە ملەی تەتەی هەورامان بەسەختی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گەردەنەی تەتە لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان بە سەختی بریندار بوو.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو بەهۆی سەختی برینکەی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.
شایانی باسە، کۆڵبەری دیاردەیەکی تراژیدی ئەمرۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو خەڵکێکی زۆر لە کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان پەنایان بۆی بردووە کە لە نێویاندا منداڵان و مێرمنداڵانیش دەبینرێن و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لەم ڕێگەیەوە دەبنە قوربانی ، و هیچ لایەنێکیش لەم پەیوەندیەدا خۆی بە بەرپرس نازانێت، ئەوە لە کاتێکدایە منداڵان لە وڵاتانی پیشکەوتوودا بە داهاتووی کۆمەڵگە بە ئەژمار دێن و پێویستە لە هیچ ئیمکاناتێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی بێبەش نەبن.