ئەمشەو لە گەورەترین هێرشی ئاسمانیی رووسیە بۆ سەر کاروانی سوپای تورکیا، ٣٦ سەربازی تورکیە کوژران و دەیان چەکداری دیکەش بریندار بوون
“ڕەحمی دۆغان” پارێزگاری هاتای تورکیە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی سوریە له ئیدلیب گه‌یشتووه‌ته نزیک ٣٦ سه‌رباز و برینداربونی دەیان سەربازی دیكە.
ئاماژەی بەوەش کرد، سه‌ربازه برینداره‌كان له ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبێلی فریاكه‌وتنه‌وه له ده‌روازه‌ی سنوری جیلڤه‌گۆزو ده‌گوازرێنه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی هاتای.
جێی ئاماژەیە، دوای ئەم هێرشە، تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیە ڕاگیرا و ئەردۆغان لە گەڵ بەرپرسانی سوپا لە کۆبوونەوە دایە.
شایانی باسە، هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د كه له‌لایه‌ن ڕووسیەوه پاڵپشتی ده‌كرێن، هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له باكوری سووریە چڕكردوه‌ته‌وه.
له ئێستادا سوپای توركیا ١٢ خاڵی چاودێری له ئیدلیب هه‌یه، ئه‌وه جگه له هه‌زاران سه‌ربازی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته، له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا چه‌ندین جار شه‌ڕو پێكدادان له نێوان سوپای سوریە له لایه‌ك و سوپای توركیە و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له لایه‌كی دیكه ڕوویداوه.