ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ھەڵبژاردنی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەرعیەتی خۆی لەدەستداوە و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی بەوە تۆمەتبار کرد كە فێڵ لە گەلی ئێران دەكات و لەگەڵیان ناڕاستە.
مایك پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند “ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، كەمترین ڕێژەی بەشداریكردنی تۆماركردووە لە سەرەتای دەسەڵاتی ئاخوندەکانەوە و ئەوەش شەرعییەتی دەسەڵاتی “ئەو وڵاتەی نەھێشت.
ئاماژە بەوەش دەكا “ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێگەیەكی سەركێشانە لە ڕێگەی هەناردن وفراوانكردنی شۆڕشەكەیان لە عێراق و سووریە و لوبنان لاوانی ئێران دەکاتە قوربانی.
پۆمپێئۆ هەروەها دەڵێ: “خامنەیی لەبری ھەڵگرتنی بەرپرسیارەتی كوژرانی سەرنشینانی فڕۆكە ئۆكراینییەكە و مەترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەردەوامە كە قسەی ناڕاست و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی ئێران”.