بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەسەر قەیرانە هەنووکەییەکانی ئێران و کوردستان ڕوو بە خەڵک پەیامێکی بڵاوکردەوە.
کاک خالید عەزیزی لە پەیامەمەکەیدا ڕوو بە خەڵک باس لە قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانی وڵاتی ئێران و ناڕاستی و چەواشەکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکا.
عەزیزی لە پەیامەکەیدا باس لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیس، کێشەی فرۆکە ئۆکراینییەکە، و ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکا و باس لەوە دەکا کە کۆماری ئیسلامی درۆ لەگەڵ خەڵکی ئێران دەکا و گەلانی ئێرانیش هیچ متمانەیەکیان بەو ڕێژیمە نەماوە.
لە پێوەندی لەگەڵ هەردهەژێنەکەی قوتوور و هاوکاری نەکردنی خەڵک لە لایەن ڕێژیمەوە، باس لە هاوکاری خەڵکی کورد دەکا و دەڵی: “هەروەک چۆن بە هانای بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشانەوە چوون، ئاواش هاوکار و یارمەتیدەری خوشک و براکانیان لە ناوچەیەکی دیکەی کوردستانن”.
لەپێوەندی لەگەڵ بێکاری و گرانی و کێشەی کۆڵبەری، بەڕێزیان باس لە هاوکاری و بەهانەوەچوونی یەکتر دەکا و داوا لە خەڵک دەکا کە بە کاری هەرەوەزی و بە یەکەوە قەیرانەکان تێپەڕینن و وەک هەمیشە پشت و پشتیوانی یەکتر بن هەر وەک چۆن لەسەر مووشەکبارانی قەڵای دێموکڕات بە مانگرتنێکی گشتی ئارامییان بە ئێمە بەخشی ئاواش ببنە یارمەتیدەر و خەمخۆری یەکتر تا بتوانن بەسەر کۆسپ و تەگەرەکاندا سەرکەون.











