سه‌رۆکی شووڕای مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوه که هاوکات له‌گه‌ڵ چارهسهو یه‌کلاکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئه‌تومیی وڵاته‌که‌ی، ئاوڕ له دۆخی مافی مرۆڤیش بداته‌وه.
زێد ره‌عد ئه‌لحوسێن، سه‌رۆکی شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سیهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کردنه‌وه‌ی شوڕای مافی مرۆڤ له ژنێڤ وێڕای پێشوازی له هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئه‌تومیی ئێران گوتی ئه‌من داوا له کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌که‌م که پێ به‌پێی چوونه پێشێی ئه‌و هه‌نگاوانه با له بواری ڕه‌چاوکردنی مافی مرۆڤیش‌دا هه‌نگاو هه‌ڵێنێته‌وه.
ئه‌و گوتی په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتری سزای ئێعدام له ئێران، نیگه‌رانییه‌کان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی دادگای عادڵانهو به‌رده‌وامیی ده‌سبه‌سه‌رکردنی چالاکانی مه‌ده‌نی، سیاسی‌و ڕۆژنامه‌نووسان ته‌نیا به‌شێک له‌و نیگه‌رانییانه‌ن که له دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا به‌دی ده‌کرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ئێران له‌گه‌ڵ چین و عه‌ڕه‌بستان ئه‌و سێ وڵاته‌ن که زۆرترین سزای ئێعدامه‌کان له جیهان له‌و وڵاتانه‌دا جێبه‌جێ دهکرێنو به شێوه‌ی سیستماتیک چالاکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی کرێکاری، ڕۆژنامهنووسانو ره‌خنه‌گرانی مه‌زهه‌بیی رێژیم سه‌رکوت ده‌کرێن.
ماڵپه‌ری فیدڕاسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زایی له ئێران له به‌فرانباری ساڵی ٩٣ ڕا تا پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٤، واته له ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌دا له داردانی ٢٤٦ که‌سیان پشتڕاست کردۆته‌وه، که ده‌گوترێ ئاماری ڕاستی ئێعدامکراوه‌کان له ماوه‌یه سه‌روو ٤٠٠که‌س بووه.
شایانی باسه هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئه‌تومیی ئێران له‌و دواییانه‌دا سهردانو سه‌فه‌ری به‌ربڵاوی کاربه‌ده‌ستانی ئورووپا بۆ ئێرانی به‌دوودا هاتن، ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی لای چالاکانی مافی مرۆڤ و چاوه‌دێرانی سیاسی دروست کردوه که پرسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێران پشتگوێ بخرێ‌و بخرێته لاوه.