کۆنسێرتی عه‌لی ئه‌کبه‌ر مرادی، ژه‌نیاری به‌ناوبانگی ته‌نبوور به‌هۆی ڕێگه‌نه‌دانی ئیداره‌ی ئه‌ماکینی تاران له‌و شاره هه‌ڵوه‌شا.
به‌رپرسی به‌شی موسیقیی فه‌رهه‌نگسه‌رای ئه‌رسباران ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ئیڕشاد بۆ ئه‌م کۆنسێرته وهگیرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌روه‌نده‌ی کۆنسێرته‌که بۆ ئیداره‌ی ئه‌ماکنی هێزه ئینتیزامییه‌کان به‌ڕێ کرابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش 7 جار سه‌ردانمان کردن، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ڕێگه‌یان نه‌دا ئه‌و کۆنسێرته بگرین‌و پێشیان نه‌گوتین که له‌به‌رچی ڕێگه‌مان ناده‌ن؟!
عه‌لی ئه‌کبه‌ر مرادی، گه‌وره هونه‌رمه‌ندی کوردی مامۆستای ته‌نبوور له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆنسێرته‌که‌ی ده‌ڵێ: “ته‌نیا ده‌توانم بڵێم به‌داخم که دوای ٣٠ ساڵ له شۆڕش له ئێران ئه‌وه‌م به‌رچاو ده‌که‌وێ. خه‌ڵک هه‌موو ده‌زانن که من له هه‌موو ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریمدا قه‌ت به‌دوای کێشه‌و په‌راوێز له هونه‌ردا نه‌بووم، من خاک و نیشتمانی خۆم خۆش ده‌وێ وهه‌موو هه‌وڵم ئه‌وه بووه به‌و په‌ڕی تواناوه خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌م هونه‌ری نیشتمانه‌که‌م بکه‌م.
ئه‌و مامۆستا کورده تهنبوورژهنه ده‌ڵێ هه‌موو مێژووی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانم هاواڕ ده‌که‌ن که بیرکردنه‌وه‌و ئایدیاکانی من چین، ئێستاش به‌و حاڵه ئیداره‌ی ئه‌ماکینی هێزه ئینتیزامییه‌کان ده‌یانه‌وێ، هونه‌ر، بیر‌و باوه‌ڕو فهرههنگو بایه‌خه فیکرییه‌کانی من به دڵی خۆیان له مه‌حه‌ک بدهنو گه‌مه‌ی پێبکه‌ن؛ وادیاره ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه له خۆیاندا شک ده‌به‌ن، بۆیه ته‌نیا ده‌توانم بڵێم ئای ده‌سخۆش!
عه‌لی ئه‌کبه‌ر مرادی له درێژه‌دا گوتی ته‌نیا شتێک که لای من لیڵو ناڕوونه به دوای وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕێم ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌ماکینی هێزه ئینتیزامییه‌کان به‌رپرسی هاروباری هونه‌ری له‌و وڵاته‌ن، ئه‌دی وه‌زاره‌تی ئیڕشادمان بۆ هه‌یه‌و کاروباری ئه‌و وه‌زاره‌ته چین؟
عه‌لی ئه‌کبه‌ر مرادی، ژه‌نیاری به‌ناوبانگی خه‌ڵکی کرماشانه‌و له میراتگرانی موسیقیی ته‌نبوور له کوردستان‌و ئێران‌و جیهانه. ئه‌و له ساڵی ١٣٧٢ ی ههتاویڕا ده‌ستی به کۆکردنه‌وه‌ی مه‌قامه کۆنه‌کانی ته‌نبوور کردوه و ئه‌و ٧٢ مه‌قامه ساڵانیک له‌وه پێش له‌لایه‌ن ماڵی فه‌رهه‌نگه جیهانییهان له پاریس له ٤ CDی دا بڵاو کرایه‌وه. شایانی باسه که گۆڤاری sing line ئه‌وی له ڕیزی ٥٠ ژه‌نیاری به‌رز و هه‌ڵکه‌وته‌ی جیهان داناوه.