کۆبوونەوەی شوڕای رێبەری‌و لێژنەی هەڵبژاردنی بەرەی یەکگرتووی کورد له شاری مەهاباد به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆڕتی ماڵپه‌ڕی “رۆژی نوێ” که ئۆرگانی راگه‌یاندنی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورده، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له رۆژانی پێنجشەمەو هەینی؛ ١٩ و ٢٠ی خەرمانان له شاری مه‌هاباد گیراوه‌و باسه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی لە دوو پەنێلی تایبەت بە شوڕای رێبەری‌و لێژنەی هەڵبژاردندا کراون.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای باس له ڕاپۆرتی کار‌و چالاکیی ڕێبه‌ری ئه‌و به‌ره‌یه له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، باس له پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی مه‌جلیس کراوه‌و لێژنەی هەڵبژاردنی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد باسی لە ئیستڕاتێژی بەرە بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنه‌کاندا کردوه‌و لەسەر چۆنیەتیی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی مەجلیسدا پلان‌و بهرنامەکانی بەرە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کراوه.
وه‌ک له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوه لە ئاکامی ئەم باسانەدا بڕیار دراوه بەرە بە لیستێکی جیاواز‌و تایبەت وەک بەرەی یەکگرتووی کورد بەشداری هەڵبژاردنه‌کان بێ‌و هاوکات تێدەکۆشێ لە زۆرینەی شارەکانی ئەو پارێزگایانەی بەرە لێی چالاکە، پاڵێوراوی خوی هەبێ.