ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بۆتە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر گیانی خەڵکی جیهان، لەم پێوەندییەدا کۆمپانیایەکی ئەمریکایی بڵاویکردۆتەوە کە توانویانە چارەسەری ئەو ڤایرۆسە بدۆزنەوە.
له‌كاتێكدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو وڵاتانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و ده‌سته و ڕێكخراوه پزیشكییه‌كانی جیهان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و په‌تایه‌ن، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت له ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، “توانیویه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه بدۆزێته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی “فۆكس نیوز” له سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای “گریفیكس” كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی تێكزازه، ڕایگەیاند، دامه‌زراوه‌كه‌یان توانیویه‌تی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و چاره‌سه‌ره بدۆزێته‌وه، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ده‌بات. ئەو کۆمپانیایە ڕایگەیاند کە هه‌نگاوی داهاتوو به‌ر له به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خستنه بازاڕ، چاره‌سه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقی ده‌كرێته‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ردا، به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌شدا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
جۆن برایس، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیایه ئاشكراشی كرد، له ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایه، هیچ كۆپییه‌كی زیندوو یان مردووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵكوو پشتیان به به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و دژه ڤایرۆسانه به‌ستووه، كه تایبه‌تن به چاره‌سه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌کە، كه ده‌بنه هۆی هاوشێوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌یانگوازێته‌وه.
هەروەها ڕایگەیاند، چاره‌سه‌ره نوێیه‌كه به‌رهه‌می نێوان كۆمپانیای گریفیكس و په‌یمانگه‌ی نیشتیمانی بۆ ته‌ندروستی و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانه، كه له مانگی سێپتا‌مبری ڕابردوودا بڕی ١٨ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار دۆلاری بۆ كۆمپانیاكه‌یان ته‌رخان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر بنبڕكردنی په‌تا و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان بكات.