بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران دژکردەوەی جیاجیای لێکەوتەوە و ڕۆژبە ڕۆژ ناڕەزایەتییەکان پەرە دەستێنن.
نوێنەرێکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕیژیم دەڵێ: “فڕۆکەوانیی “ماهان” کە بەشێکە لە سپای پاسداران، بەرپرسی هێنانی ویرۆسی کۆڕۆنایە بۆ ئێران.
پارسایی نوێنەری شیرازلە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕێژیم دەڵێ: “بەرژەوەندیخوازی فڕۆکەوانیی ماهان و سپای پاسداران و بەهەند وەرنەگرتنی بانگەوازی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وایکرد کە پەتای کوڕۆنا بێتە ئێرانەوە و ئێمە دوای “چین” زیاترین ئاماری گیان لەدەستدانی هاوڵاتییانمان لە ئاستی جیهاندا هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە نەبوونی هیچ بەرنامە و پلانێک بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوە و دەرمانی ئەو پەتایە ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەیکە وڵاتانی دراوسێی ئێران هیچ حاڵەتێکی کوڕۆنایان تێدا تۆمار نەکراوە و ئەوانەش کە ئێستا هەن پاش بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی کۆڕۆنان لە ئێران، هەربۆیە ئەو بەڵایە هەر لە ڕیگای فڕۆکە و هاتووچۆوە هاتۆتە ئێران کە ئێستاشی لەگەڵ بێ ئەو هاتووچۆیە بەردەوامە.
ناوبراو هەروەها خوازیاری بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانە بوو و ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەو کارە دەبێ بدرێنە دادگا.