ناوەندە ئەمنیەتییەکانی تورکیە باس لە کوژرانی دوو ئەفسەری پۆلیس دەکەن کە لە شاری شێرناخ بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە بنکەیەکی پۆلیس گیانیان لە دەست داوە.
پۆلیسی تورکیە دەڵی پ ک ک دەستی لە پشتی ئەو تەقینەوەیەدا بووەو بەو هۆیەوە دوو ئەفسەری پۆلیس کوژراونو ٥ ئەفسەریش بریندار بوون.
تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە بنکەی پۆلیسی شێرناخ دوای ئەوە هات کە ٥ گریلای پ ک ک لە تێکهەڵچونێکدا لەگەڵ هێزەکانی تورکیە لە پارێزگاری شێرناخ گیانیان لە دەستدا. دوای پەرەسەندنی تێکهەڵچوونو پێکدادانەکان لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان ئەڕتەشی تورکیە حکومەتی نیزامیی لە بەشە ناوەندییەکانی ئامەد راگەیاندوە، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە حکومەت نیزامیی شاری جزیرە دوای ٨ ڕۆژ تازە کۆتایی پێهاتوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە شەڕو پێکدادانەکانی شاری جزیرەدا ٣٢ ئەندامی پ ک ک و ٢١ کەسی مەدەنیش کوژران، هەروەها ژمارەی کوژراوەکانی هێزە چەکدارو ئەمنیەتییەکانی تورکیەش لە دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ کەس ڕاگەیەندراوە.