ژنە لێکۆڵەری کورد “سەحەر موعێزی” کتێبێکی بۆ خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی پێشکەش بە مناڵان و ئەو کەسانە کرد کە لە خوێندنی زمانی کوردی بێبەشن.
سەحەر موعێزی ژنە لێکۆڵەری کوردی خەڵکی شاری سنە، لە ڕۆژی زمانی دایکیدا، کتێبەکەی بۆ خوێندن و نووسینی زمانی کوردی پێشکەش بە مناڵانی کورد کرد.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو ئەو کتێبەی لە ژێر ناوی “ڕێنووسی ئەوین” بڵاو کردۆتەو و وەک خۆی ئاماژەی پێ کردووە، لە هەوڵێکی ۱۰ ساڵەدا ئەو کتێبەی ئامادە کردووە و ئێستاش بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە بڵاوکردنەوەی دەست پێکراوە.
شایانی باسە ، “سەحەر موعێزی” یەکێکە لەو خاتوونانەی کە پێشتر لە لایەن ناوەندی “قەڵەمی کورد” لە وڵاتی ئاڵمان بۆ ڕێزلێنان لە هەوڵ و ماندووبوونی لە کۆکردنەوە و نووسینی فەرهەنگێکی بەنرخ و ڕەنگاڵە لە ژێر ناوی “فەرهەنگی ڕەنگ” بە ئەندامی ناوەندی” قەڵەمی کورد” کە لقێکە لە ناوەندی “پێن ئێنترناشناڵی جیهان”، وەرگیرا.