گرووپی دارایی بەرەنگاربوونەوەی داهاتی تێرۆریزم”ئێف ئەی تی ئێف” ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەمەی ٩٨ی هەتاوی دوای ٦ جار مۆڵەتدان بە کۆماری ئیسلامی بۆ واژۆی ئەو کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییە، ئەو ڕێژیمەی خستە لیستی ڕەشی هاوکاری دارایی تێرۆریزمی جیهانییەوە.
مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی: “ئەمریکا سپاسی ئەو ڕیکخراوە دەکا کە دووبارە هەندێک ڕێکارى بۆ پاراستنى دنیا بەرامبەر بە کۆمارى ئیسلامى گرتۆتە بەر”.
هەروەها نووسی: “ڕێژیمى ئێران نایهەوێت دونیا بزانێت کە چۆن سوود لە پارە وەردەگرێت و بێگومان لەبەر ئەوەیە کە پشتیوانی سەرەکی تێرۆریزمە لە جیهاندا”.
کۆمارى ئیسلامى دەبێت کۆنوانسیۆنى پالێرمۆ و کۆنوانسیۆنى ڕووبەڕووبوونەوەى دابینکردنى ماڵى تیرۆریزم” قبوڵ بکات دەنا ڕووبەڕووى چارەنووسێکى خراپتر دەبێتەوە.
کۆمارى ئیسلامى نیشانى داوە کە ڕووبەڕووى پارە سپیکردنەوە و پارەى دابینکردنى تیرۆریزم نابێتەوە چونکە خۆی ئەو کارە دەکا و بنەمای ئەو ڕێژیمە لەسەر ئەو بیرە تێرۆریستییانە دامەزراوە و نایهەوێ ئابوورییەکەى شەفاف بێت تا بتوانێت درێژە بە هەناردەکردنى تێرۆریزم بدات.