خوشكان و برایانی به‌ڕێز!
به‌خێربێن بۆ كۆنفڕانسی یادی دوكتۆر قاسملوو. به‌دڵه‌وه سوپاسی ئه‌نستیتووی كورد له پاریس ده‌كه‌م كه ئه‌م كۆنفڕانسه به‌شكۆیه‌ی بۆ ڕێزگرتن له‌یادی دوكتۆر قاسملوو ڕێك خستوه و سوپاسێكی زۆریش بۆ سێنای فه‌ڕانسه كه كۆنفڕانسه‌كه‌ی له باوه‌ش گرتوه. شتێكی سروشتییه كه ئه‌نستیتووی كورد له‌پاریس یادی دوكتۆر قاسملوو ڕێكبخا و سێنای فه‌ڕانسه¬ش میوانداریی بكا. دوكتۆر قاسملوو نه‌ك¬هه‌ر دۆستایه‌تییه‌كی گه‌رمی ده‌گه‌ڵ به‌ڕێز دوكتۆر كهنداڵ نه‌زان سه‌رۆكی ئه‌نستیتووی كورد هه‌بوو، به‌ڵكوو له دانانی ئهنستیتووشدا هاوبیر و هاوكارێكی چالاكی بوو. فه‌ڕانسه‌ش ئه‌و وڵاته‌یه كه د. قاسملوو بۆ دوا قۆناخه‌كانی خوێندن هه‌ڵی بژارد و پتر له هه‌موو وڵاتێكی بێگانه به مێژوو و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ئاشنا بوو و له میلله‌ته‌كه‌ی نزیك بوو.
دۆستانی به‌ڕێز! ئه‌من ئه‌و شانازییه‌م هه‌یه كه ماوه‌ی ١٩ ساڵ له نیزیكه‌وه هاوكار و هاوبیر، یان باشتر بڵێم قوتابیی دوكتۆر قاسملوو بووم. بۆیه بیره‌وه‌ریی تاڵ و شیرینم له هه‌موو قۆناخه‌كانی ئه‌و ١٩ ساڵه‌ی ژیان و خه‌باتی ئه‌و ڕێبه‌ره لهدستچووهی بزووتنه‌وه‌ی كوردی ئێران هه‌یه. به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نستیتوو له وتاری خۆمدا ته‌نیا باس له‌و قۆناخه ده‌كه‌م كه له به‌غدای پێته‌ختی عێڕاق پێكه‌وه كارمان كردوه. ئیزن ده‌خوازم كاریگه‌ریی قاسملوو له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان به دوو به‌شی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی حیزب دابه‌ش بكه‌م:
یه‌كه‌م، باری نێوخۆی حیزب:
ئه‌گه‌ر پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دێموكڕاتی كوردستان بوو، دوكتۆر قاسملوو زیندووكه‌ره‌وه و بووژێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه بوو. ئه‌و له‌كاتێكدا كه حیزبی دێموكڕات له مه‌یدانی كرده‌وه‌دا كه‌وتبووه حاڵه‌تێكی پاسیڤه‌وه و پتر له بیره‌وه‌ریی ئه‌ندامانی و ڕۆڵه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا مابوو، به گرتنه‌ده‌ستی نه‌خشی ڕێبه‌ری گیانێكی تازه‌ی به‌به‌ر ئه‌م حیزبه‌دا كرده‌وه. پێش هه‌موو شتێك به‌هاوكاری و هاوفكریی چه‌ند تێكۆشه‌ری دیكه توانی به‌شه په‌رشوبڵاوه‌كانی حیزب وه‌سه‌ر یه‌ك بخاته‌وه و له‌پێشدا یه‌كیه‌تیی ڕێكخراوه‌یی و دواتر به كاری به‌رده‌وامی فكری و فێركاری یه‌كیه‌تیی سیاسی بۆ ئه‌م حیزبه بگێڕێته‌وه.
پێگه‌یاندنی ئه‌ندامان و كادره‌كانی حیزب به ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوهندییشهوه، له ڕێگای كردنه‌وه‌ی ده‌وره‌ی ڕاهێنان و فێركردن و ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی به‌رده‌وامه‌وه یه‌كی دیكه له‌و خزمه‌ته به‌نرخانه بوو كه قاسملوو به حیزبه‌كه‌ی و له‌ڕێگای ئه‌ویشه‌وه به بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی كرد.
قاسملوو، هاوڕێیهكانیی فێر كرد كه تاكپه‌رستی و ته‌كڕه‌وی له حیزب‌دا ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و بناخه‌ی ڕێباز و سیاسه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر فكری به كۆمه‌ڵ و بڕیاری به كۆمه‌ڵ دابڕێژن، ئه‌و تێی¬گه‌یاندین كه ده‌بێ قازانجی گشتیی حیزب و كۆمه‌ڵ وه‌پێش قازانجی خۆمان بخه‌ین و به‌ر له‌وه‌ی بیر بكه‌ینه‌وه كه حیزب چیی پێ¬به‌خشیوین، بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه چیمان بۆ حیزبه‌كه‌مان كردوه.
ئه‌و مامۆستا مه‌زنه بناخه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فكری و سیاسیی بۆ داڕشتین و فێری كردین كه سه‌ربه‌خۆیی حیزبهكهمانمان له هه‌موو شتێك له‌لا عه‌زیزتر و به‌نرختر بێ. ئه‌و ده‌یگوت: سه‌ربه‌خۆیی سیاسییش بۆ ئێمه گرنگه و بوونی دۆست و هاوپه‌یمانیشمان بۆ گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ناچار بین یه‌كێك له‌م دووانه بۆ ئه‌وی دیكه وه‌لا بنێین، سه‌ربه‌خۆییه‌كه¬مان ده‌پارێزین، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و كه‌سایه‌تیمان ڕابگرین دۆستمان هه‌ر بۆ په‌یدا ده‌بێ. ئه‌م باوه‌ڕه‌ی قاسملوو زۆرجار هه‌ر له حیزبه‌كه‌ی خۆماندا دروست¬بوونی خۆی نیشان دا.
له پێناو پاراستنی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌دا بوو كه ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حیزبی دێموكڕات پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێڕاق هه‌بوو، هه‌رگیز نه‌چووه ژێر باری هیچ داخوازێكی ناڕه‌وای ئه‌و ده‌وڵه‌ته و ته‌نانه‌ت كاربه‌ده‌ستانی عێڕاق و خودی سه‌ددام حوسێن چه‌ند جاریان داوا كرد دوكتۆر قاسملوو له‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێڕاق ده‌ركه‌وێ، قبووڵی نه‌كرد. چونكه ده‌یگوت وه‌ختێك له باشووری كوردستان هه‌موو ڕۆژێ كورد ده‌گیرێ و ده‌كوژرێ و ماڵ‌وێران ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی عێڕاق له ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌ركه‌وم، چ جوابێكم بۆ هه‌ست و بیروڕای گشتیی خه‌ڵكی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان ده‌بێ. هه‌ر ئه‌و میراته به‌نرخه‌ی د. قاسملوو بۆ هاوسه‌نگه‌ره‌كانی بوو كه ده‌گه‌ڵ هه‌موو دژوارییه‌كانی سه‌ر ڕێگا، حیزبی دێموكڕاتی كوردستان هه‌رگیز كارێك و ته‌نانه‌ت قسهیهكیشی نه‌كرد، كه زیان به كوردی باشوور و گه‌لانی دیكه‌ی عێڕاق بگه‌یه‌نێ.
قاسملوو تێكۆشه‌رێكی چه‌پ و دێموكڕات و نه‌ته‌وه‌یی بوو كه بۆ دوو ئامانجی به‌رزی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و به‌دیهێنانی مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان تێده‌كۆشا. بۆیه له به‌رنامه‌ی حیزبهكهشیدا گونجاندی كه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتی چینایه‌تی ده‌بێ شان¬به‌شانی یه‌كتر بچنه پێش و هه‌رگیز نابێ به‌و بیانووه كه ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی ئامانجێكی له‌پێشتره، خه‌بات بۆ مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك پشت گوێ بخرێ.
دوكتۆر قاسملوو ناته‌بایی نێوان كورد بوون و ئێرانی¬بوونی كه ئێستاش بۆ هێندێ كه‌س حه‌ل نه‌بووه، به باشی چاره‌سه‌ر كردبوو. ئه‌و نه هیچ¬كات شه‌رمی له ئێرانی¬بوون ده‌كرده‌وه و نه هیچ¬وه‌خت له‌وه ده‌ترسا بڵێ كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا له هه‌موو میلله‌تانه و مافی خۆیه‌تی بیر له وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌ده‌ستیشیان بێنێ.
دووه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی حیزب:
پێش ئه‌وه‌ی دوكتۆر قاسملوو ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكڕات وه‌ئه‌ستۆ بگرێ، ئه‌م حیزبه بێجگه له پێوه‌ندییه‌كی نابه‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڵ یهكدوو حیزبی كوردی و ئێرانی هیچ پێوه‌ندییه‌كی سیاسی و دۆستانه‌ی ده‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی نه‌بوو. به‌ڵام قورسایی و شاره‌زایی ڕێبه‌ری شه‌هیدمان ڕێز و ئیعتیباری بۆ حیزب گه‌ڕانده‌وه و له هه‌ر سێ بواری كوردی و ئێرانی و ده‌ره‌وه‌دا كردیه خاوه‌نی پێوه‌ندییه‌كی به‌رینی سیاسی، له‌سه‌ر بناخه‌ی ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی.
له مه‌یدانی كوردستانی و ئێرانی‌دا حیزب توانی پێوه‌ندییه‌كی به‌رینی سیاسی و تێكه‌ڵ به ڕێزی دوو لایه‌نه ده‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حیزب و ڕێكخراوه ناسراو و خاوه‌ن¬جێگه و پێگه‌كان دامه‌زرێنێ به‌جۆرێك كه له هه‌ردوو بواره‌كه‌دا وه‌ك ڕێكخراوێكی سیاسیی موعته‌به‌ر و خاوهننفووز حیسابی بۆ بكرێ.
له ماوه‌یه‌كی كورتی زه‌مانیدا حیزبه‌كه‌مان پێوه‌ندییه‌كی به‌ربڵاوی ده‌گه‌ڵ حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و وڵاتانی ئورووپایی‌دا دامه‌زراند و به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌م حیزبه له به‌غدا پێته‌ختی عێڕاق بوو، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خسا كه ده‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری باڵیۆزخانه‌كانی وڵاتان به‌تایبه‌تی وڵاتانی سۆسیالیستی پێوه‌ندی دامه‌زرێنێ كه ئه‌وده‌م ئه‌مه به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی سیاسی بۆ حیزبه كوردی و ئێرانییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی بنده‌ست ده‌ژمێردرا.
له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ هێزه كوردستانییه‌كاندا
جێگه و پێگه‌ی د. قاسملوو هه‌ر له‌نێو حیزبه‌كه‌ی خۆیدا نه‌بوو. له‌نێو كۆڕوكۆمهڵه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێڕاقیشدا حیسابی له‌سه‌ر ده‌كرا و به تایبه‌تی له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ت و بزووتنه‌وه‌ی كورد یان بڵێین حیزبی به‌عس و پارتی دێموكراتی كوردستاندا زۆرجار بۆ چاری گیروگرفته‌كان داوای هاوفكریی لێ ده‌كرا. نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م بواره، دواسه‌فه‌ری خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌وڵی پێش‌گرتن له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ بوو. له‌سه‌ر داوای كاك ئیدریس و ڕه‌زامه‌ندیی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، دوكتۆر قاسملوو له هه‌موو ماوه‌ی مانه‌وه‌ی شاندی پارتیدا ده‌گه‌ڵ كاك ئیدریس له كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شدار بوو. ته‌نانه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاك ئیدریس هه‌ستی به نیگه‌رانی ده‌كرد دوكتۆر قاسملوو هه‌تا كه‌ركووكی ده‌گه‌ڵ چوو و ته‌نیا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وی ته‌سلیمی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی كرده‌وه، بۆخۆی گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
له دواههوڵیشدا بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفت و ناكۆكییه‌كانی نێوان دوو لایه‌ن، لیژنه‌یه‌كی سێكهسی دیاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی مامناوه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركووك ئاماده بكه‌ن. ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه بریتی بوون له: خوالێخۆشبوو خوسره‌و تۆفیق له پارتی دێموكڕاتی كوردستان، غانم عبدالجلیل له حیزبی به‌عس و دوكتۆر قاسملوو له حیزبی دێموكڕاتی كوردستان. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و لیژنه‌یه سێ ئاڵتهڕناتیڤی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ئاماده كرد و دای به سه‌ركردایه‌تیی هه‌ر دوو لا. به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ¬كامێكیان پێی ڕازی نه‌بوون و له ئاكامدا شه‌ڕێك هه‌ڵگیرسایه‌وه كه زیانه‌كانی بۆ كوردستان و عێڕاق له هه‌موو قۆناخه‌كانی شه‌ڕی نۆساڵه‌ی نێوان ئه‌م دوو هێزه زیاتر بوو.
تێكۆشانی دوكتۆر قاسملوو بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كورد ئه‌و چوارچێوه‌یه‌شی تێپه‌ڕاند و له هه‌وڵێكی كوردستانیدا، ساڵی ١٩٧٧ به كه‌لك¬وه‌رگرتن له پێوه‌ندیی به‌رینی ده‌گه‌ڵ حیزب و ڕێكخراوه‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان هه‌نگاوێكی مێژوویی هه‌ڵێنایه‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه به ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداریی به‌شێكی به‌رچاو له هێزه خه‌باتگێڕه كوردستانییه‌كان له بهیڕووتی پێته‌ختی لوبنان، به‌ردی بناخه‌ی پێكهێنانی هاوپێوهندییهكی كوردستانیی دانا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی كه دوكتۆر ئاماده‌ی كردبوو، په‌سند كرا و به‌رپرسایه‌تی درا به حیزبی دێموكڕاتی كوردستان كه له‌ماوه‌ی سێ مانگدا ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبانه كه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌یڕووت ئاماده نه‌بوون ببینێ و وێڕای شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی په‌سندكراوی كۆبوونه‌وه‌ی به‌یڕووت، هه‌مووانیان بانگهێشتن بكا كه له دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه كوردستانییه‌كاندا به‌شدار بن و دوای وه‌رگرتنی بیروبۆچوونیان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه‌كه، هه‌موویان له‌سه‌ری ڕێك كه‌ون و بۆ یه‌كه‌م جار به‌ره‌یه‌كی كوردستانی به به‌رنامه‌یه‌كی واقیعبینانهوه دابمه‌زرێ. به‌داخه‌وه ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه و به‌تایبه‌تی ناكۆكیی نێوان هێندێ له حیزبه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان،بوونه كۆسپی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م و به‌وجۆره ئه‌و هه‌وڵه پیرۆزه به ناكامی مایه‌وه.
دۆستانی گرانقه‌در! نه‌خشی ڕێبه‌ریی دوكتۆر قاسملوو له هه‌موو بواره‌كانی خه‌باتی سیاسی‌دا بۆ حیزبه‌كه‌ی، حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه جێی باسه‌كه‌ی ئێمه‌یه زۆر به‌ربڵاوتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تره. به‌ڵام كه‌میی ده‌رفه‌ته‌كه ڕێگا نادا له‌مه زیاتر لێی بدوێین و ده‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی قسه‌كانم زۆر سوپاستان ده‌كه‌م كه به حه‌وسه‌له‌وه گوێتان لێگرتم.
سڵاو له یاد و گیانی نه‌مری د. قاسملوو و سڵامه‌تی و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز. هه‌ربژین.