ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی چالاکییەکانیدا ئێوارەشێعرێکی به بەشداریی شاعیرانی ناوچەی بۆکان بەرێوە برد.
له‌م ئێواره شێعره‌دا که ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی خەرمانان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا په‌یامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن مەحموود محەمەدیان خوێندرایه‌وه. به‌شێک له‌و په‌یامه بۆ باس له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان کرابوو که ئەنجومەنی ئه‌ده‌بیی بۆکان له‌م دواییانه‌دا بە کەمترین دەرەتانەوە توانیویه‌تی گوڕ تێنێکی نوێ به بزاڤی ئەدەبی شاری بۆکان ببەخشێ.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌و کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌دا شاعیرانی به‌شدار ده‌قه شێعڕییهکانیان خوێنده‌وه که بریتی بوون له:
مامۆستا ئاسۆ، مستەفا ئیلخانیزاده، یووسف ئیسماعیلی، ڕووبار بداغی، مستەفا پۆڵادرەک، کامڕان جەوهەری، حوسێن جەوانشیر، سەلاح حوسێنی، ئەحمەد حەقناس، یوونس رەزایی، رەسووڵ سۆفی سوڵتانی،فەوزییە سوڵتانبەیگی، هێمن سۆهرابی، هەڵاله سۆهرابی، سولەیمان سۆفیساڵحی، فرووغ عادڵی، کەماڵ کەریمی، ئەمین گەردیگلانی، سولەیمان موکریانی، موحسین مام‌قادری، مەحموود محەمەدیان، موحسین مستەفازاده، محەمەد موستەفەوی و جەلال نەجاری.
له به‌شی دووهه‌می ئه‌و کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌دا رێز له‌و 10 نووسه‌ره گیرا که له لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە هاوینی ئه‌مساڵدا کۆڕ‌و سمیناریان به‌ڕێوه بردوه که بریتی بوون لە مامۆستا ئاسۆ بۆ بەرێوەردنی “رەوتەکانی شێعری کلاسیکی کوردی”، عەزیز مەحموودپوور بۆ بەڕیوهبردنی سمیناری “رەوتەکانی ئەدەبیاتی داستانی لە کوردستان”، ئەمجەد غوڵامی بۆ بەڕێوەبردنی سمیناری “شێعری کوردی: ئەزموونی شکەست”، ڕەحیم عەبدوڕەحیمزاده بۆ بەڕێوەبرنی سمیناری “خەسارناسیی رەوتی چیرۆک‌نووسی لە کوردستان”، د.حوسێن میکائیلی بۆ بەڕێوەبردنی “ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کوردی”، یوونس رەزایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سمیناری “چۆنیەتیی نوێبوونەوەی ئەندێشەی شێعری لە کوردستانی ئێران”، ئەحمەد چاک بۆ سمیناری “سیستمی بەرهەمهێنانی مانا لە دەقی شێعریدا”، لەیلا ساڵحی بۆ سمیناری “ئەفسانه و ئوستوورە لە ئەدەبیاتی منداڵاندا”، ئەحمەد غوڵامی بۆ گرتنی سمیناری “کۆمەڵناسیی ئەدەبیات”و د.رەحمان وەیسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سمیناری “نیشانەناسی”.
وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیدا هاتوه هه‌ر کام له‌و نووسه‌رانه به‌رگێک لە فەرهەنگی “کوردستانیکا” عەلی جەوشەنییان پێشکێش کرا کە چەند رۆژ لەمەوبەر لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکانو بە هاوکاری چاپەمەنی مانگ پەردەی لەسەر لادرا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان