کۆمیتهی ئوتریشی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سمینارێکی بۆ کاک مستەفا شەڵماشیو کاک عەزیز میران پێکهێنا.
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٥ی زایینی، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب، نوێنەری حیزبو ڕیکخراوە کوردستانییەکانو کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش، سمینارێک بۆ مستەفا شەڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسیو بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی ولاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانو، کاک عەزیز میران، نوێنەری حیزبی سوسیال دیموکراتی ئوتریش بەڕێوەچوو.
لهو سمینارهدا کاک مستهفا شهڵماشی باسێکی سیاسیی له سهر دۆخی ئێرانو کوردستان پێشکێش کردو پاشان چەندین پرسیاری گرینگ لە سەر بارودۆخی، سیاسەتی حیزب لە سەر ڕێککەوتنی ئێرانو وڵاتانی پێنج کۆ یەک، بەرنامەی ئەتۆمیی ئیران، شەری داعش، دەور و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەرەپێدانی تیرۆریزم لە ناوچەداو، چەند پرسیاری دیکە بهرهوڕووی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کران کە بهڕێزیان بە وردی وهڵامی دانهوه.
لهو سمینارهدا کۆمهڵێک پرسیاریش له پێوهندی لهگهڵ چۆنیهتیی پشتیوانی وڵاتانی دەرەوە بە تایبەت ئوتریش لە کورد، ئاراستەی نوێنەری حیزبی سوسیال دیموکراتی ئوتریش کران، کە بەڕێزیان وڵامی دانەوە.
شایانی باسە کە نوێنەری زۆر حیزبو ڕێکخراوی کوردستانی بهشداری ئهو سمیناره بوون.