برای شه‌هیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆکان به‌هۆی سه‌کته دڵ کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی شه‌ممه، ٢١ ی خه‌رمانان سەید مەروا رەحیمی، کوڕی سەید عەلی رەحیمی خەڵکی گامێشگۆلی له ناوچەی ئاڵەشینی بۆکانو، برای شەهید سەیدە (حوسێن رەحیمی) بەهۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه کۆچی دوایی کرد.
سەید مەروا کوڕێکی خوێندەوارو خۆشناوی گوندی گامێشگۆلیو ناوچەی ئاڵه‌شین بوو که لە داوێنی بنەماڵەیەکی نیشتماندۆست کوردپەروەردا پەروەردە ببوو، هەر بۆیە ئەویش وەک زۆربەی کەسەکانی دەوروبەری هۆگری خهباتو تێکۆشانی نهتهوهکهیو دابونەریتی کوردەواری‌و چارەنووسی گەلەکەی بوو.
بنەماڵەی رەحیمی به‌هۆی گیانبه‌ختکردنی کاک سه‌یده له ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌تیی ئازاد ڕه‌حیمی کوڕێکی دیکه‌یان لە حیزبی دێموکڕات‌دا که ئه‌ویش ساڵی ڕابردوو به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد، یەکێک لە بنەماڵە خۆشەویستو خۆشناوەکانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری سه‌ید مه‌روا ڕه‌حیمی ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.