محه‌ممه‌د دانش هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی کورد له شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا که محه‌ممه‌د دانش که ماوه‌یه‌ک بوو به‌هۆی نه‌خۆشی له پێ که‌وتبوو، له ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵیدا ماڵاوایی له ژیان‌و هونه‌ر کرد.
محه‌ممه‌د دانش ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی له شاری مهاباد له دایک بوو. ئه‌و له ساڵی ١٣٥٠ی هه‌تاوی به‌هۆی ئۆگریی زۆری به هونه‌ر بوو به کارمه‌ندی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی مه‌هاباد. ئه‌و جیا له ده‌نگخۆشی ژه‌نیاری ئامێری عودیش بوو.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی کورد له رادیۆی مه‌هاباد به هاوڕێیه‌تی ئۆرکێستری رادیۆی مهاباد به ژه‌نینی موسیقی هاوکاریی زۆربه‌ی گۆرانیبێژانی وه‌ک قادر سه‌یاحی، ره‌شید فهیزینژاد، سه‌ید ره‌حیم قوڕه‌یشی، جه‌ماڵ موفتی، حه‌مه‌ی نه‌ججاڕ، محه‌ممه‌د ماملێ، عه‌زیز شارۆخ، ئه‌حمه‌د ئیسلامی‌و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی دیکه‌ی کردوه.
محه‌ممه‌د دانش جیا له‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌می له رادیۆ ته‌له‌فزیۆنی مهاباد به دهنگو ره‌نگ تۆمار کراوه، به‌گشتی نیزیک ١٥٠ گۆرانی تۆمارکراوی به پاشخانی هونه‌ری گۆرانیی کوردی زیاد کردوه که هه‌ندێکیان ئاوازی فۆلکلۆرینو نوێی کردوونه‌ته‌وه.
“مه‌له‌نگێنه” یه‌که‌م گۆرانی بووه که له ساڵی ١٣٥١ی هه‌تاوی له رادیۆی مهاباد تۆماری کردووه.
شایانی باسه ناوبراو جیا له هونه‌ری گۆرانی و میووزیک ئامێری “عوود”یشی دروست ده‌کرد و له هونه‌ری وێنه‌کێشانیشدا خاوه‌ن توانا بوو و هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی “میرزا قادر عارفی” بوو که تارژه‌نی به ناوبانگ و یه‌کێک له میووزیکژهنهکانی “سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی” بووه.