کەسوکاری قوربانیانی فڕۆکە ئۆکڕاینیەکە کە لە لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە مووشەک لێیدرا و هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا، سکاڵا لەسەر کۆماری ئیسلامی تۆمار دەکەن.
فادیم بریستایكۆ”، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراین گوتی: “ئه‌و وڵاتانه‌ی هاونیشتمانیەکانیان له فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی ئۆكرایندا لە دەستداوە، سكاڵای به‌كۆمه‌ڵ له دژی كۆماری ئیسلامی تۆمار ده‌كه‌ن”.
له دیدارێكدا له په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، بریستایكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وڵاته‌كه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه کە پێویستە کۆماری ئیسلامی بەخێرایی ئاکامی لێکۆڵینەوەکەی ڕابگەیەنێ. ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا گوتی: “ئێمە بە نیاز نین زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ین. ئێمه باس له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک یان چه‌ند مانگێ ده‌كه‌ین و چەند ساڵێک چاوەڕوان نابین”.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌وڕێكارانه ئه‌نجام نه‌دات كه ئۆكراین و وڵاتانی دیكه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، ئه‌وا سكاڵایەكی به‌كۆمه‌ڵ له دادگای نێوده‌وڵه‌تی له دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمار ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئێمه ماف به خۆمان ده‌ده‌ین ڕێگای یاسایی نێوده‌وڵه‌تی بگرینه به‌ر، به‌ڵام تا ئێستاش چاوەڕوانی هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامین”.
دوای ئەوەی کە سپای پاسدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک فڕۆکە ئۆکڕاینیەکەی خستە خوارەوە و کۆی سەرنشینەکانی کە ١٧٦ کەس بوون، گیانیان لەدەستدا. لەگەڵ ئەوەی کە لە سەرەتادا کاربەدەستانی ڕێژیم حاشایان لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە کرد، بەڵام دواتر دەرکەوت کە سپای پاسداران فڕۆکەکەی خستۆتە خوار و کاربەدەستانی ڕێژیم تا ئێستا ئامادە نەبوون سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکەکە ڕادەستی دەوڵەتی ئۆکراین بکەنەوە کە ئەوەش گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان کۆماری ئیسلامی و چەند دەوڵەتێک ساز کردووە.