مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی مونیخ گوتی: ڕووسیە، چین و ئێران بە ئاواتی ئەوەی ببن کە بە ئیمپراتوری جیهانیان ناسەقامگیر و نائەمن کردووە.
مایک پۆمپێئۆ بە ئاماژەدان بە کردەوەکانی ڕووسیە لە داگیرکردنی دورگەی کریمە، شەڕێ بازرگانی چین لەگەڵ ئەمریکا و هەڕەشە ئەمنیەتیە سایبریەکانی کۆماری ئیسلامی گوتی: ئەو وڵاتانە ئاواتی ئەوەیان هەیە ببنە ئیمپراتوری جیهان کە ئەوەش یاسای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناسەقامگیر دەکات.
پۆمپێئۆ کە پێشتر سەرۆکی ڕێکخراوی”سی ئای ئەی” بووە لە درێژەدا وتەکانیدا ڕایگەیاند کە کۆمپانیا دەوڵەتیەکانی وەک هواوی، ئەسپی، ترۆوای، دەزگا سیخوڕیەکانی چینن، هەروەها ڕووسیە بە شەپۆلی زانیاری هەڵە دەیهەوێ هاووڵاتیانی ئێمە بە گژیەکتردا بکات و هێرشە سایبریەکانی ئێرانیش خەساری گەورەیان لە تۆڕە کامپیوتێری و ئینتێرنێتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە.