ناوەندێکی فەرماندەیی دژکردەوەی خێرا تایبەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیسرائیل کرایەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەرتەشی ئیسراییل بەشێکی بەرچاو لە فەرماندەسەربازییەکان و شارەزایانی سەربازیی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرهێرشێک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە تێرۆریستییەوە بکرێتەسەر ئیسراییل ناوەندێکی فەرماندەیی خێرایان کردەوە کە بەوردی چاودێری هەموو جموجۆڵەکانی کۆماری ئیسلامی و دەست و پێوەندییەکانی دەکا و ئامادەیە کە خێرا وڵام بداتەوە یان پێش بەو هێرشانە بگرێ.
شارەزایان دەڵێن ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە نێوان ئیسراییل و ئێران لە هەرکاتێک زیاترە و ئیسراییل خۆی بۆ هەر شەڕێک ئامادە کردووە و حاڵەتی شەڕی بە خۆیەوە گرتووە .
ژنراڵ “ئاویوو کوخاوی” لەمبارەوە دەڵێ کە شەڕی داهاتووی ئیسراییل دەبێ زۆر کورت بێ و ئەرتەشی ئیسراییل توانایی و ئامادەیی ئەوەشی تێدایە کە لە ماوەیەکی کەمدا کۆماری ئیسلامی بە چۆکدا بێنێ.