بە دروشمی “پارستنی ژینگه پاراستنی ژیانه” هه‌ڵمه‌تی خاوێنکردنەوەی داوێنی کێوی سوڵتان یاقووبو مه‌زاری قاره‌مانی شاخه‌وانی گه‌لی کورد، محه‌ممه‌د ئه‌وراز، بەڕێوە چوو.
به پێی هه‌واڵی سایتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، کۆمیته‌ی ژینگه‌پارێزیی گرووپی شاخه‌وانی سامڕه‌ندی نه‌غه‌ده کە ماوەی چەند ڕۆژ بوو بانگەوازی خاوێنکردنەوەی ئەو ناوچەیەی بڵاو کردوبۆوە، ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەرمانانی ١٣٩٤، ئەندامانی گروپی سامڕەندو باقی ژینگە دۆستانی نەغەدە شوێنی دیاری کراویان لە زبڵ‌و پاشماوەکان، خاوێن کردەوە.
گرووپی سامڕه‌ندی نه‌غه‌ده هه‌موو وه‌رزه‌کانی ساڵ‌و ئه‌و کاتانه‌ی پێویست به خاوێنکاری و ژیانه‌وه‌و نه‌مام چه‌قاندن له سروشت بێ له گۆره‌پانی خه‌باتی ژینگه‌یی دا به‌شداره‌و جێگای خۆشحاڵیه که له نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نێکی ژینگه‌یی له شاری نه‌غه‌ده گرووپێکی شاخه‌وانی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی وه‌ستۆی خۆی گرتووه و به سه‌رکه‌وتوویی به‌جێیان ده‌گه‌یێنێ.
کێوی سوڵتان یاقووب به مه‌ودای ٢ کیلومه‌تر یه‌کێک له سه‌یرانگاو شوێنه گشتییه‌کانی شاری نه‌غه‌ده‌یه که مه‌زاری قاره‌مانی کورد محه‌ممه‌د ئهورازیش له داوێنی ئه‌و کێوه هه‌ڵکه‌وتووه.
جێی ئاماژه پێدانه که هه‌ینی داهاتوو رێکه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردان مه‌راسمی ساڵوه‌گه‌ری کۆچی دوایی قاره‌مانی شاخه‌وانی کوردستان و ئێران “محه‌ممه‌د ئه‌وراز” له لایه‌ن گرووپی سامڕهندهوه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و قاره‌مانه به‌رێوه ده‌چێ.