باڕاک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌لێ په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستێوه‌ردانی نیزامیی ڕووسیه له سووریه هۆکاره‌که‌ی بۆ نیگه‌رانیی زۆری به‌شار ئه‌سه‌د له دواڕۆژی خۆی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئۆمابا ده‌ڵێ به‌شار ئه‌سه‌د هانای بۆ ڕووسیهو ڕاوێژکارییه نیزامییه‌کانی ئه‌و ولاته هێناوه، به‌ڵام ئه‌وانه دوا پهلهقاژهنو ئه‌و هه‌وڵانه سه‌رکه‌وتوو نابن. ئه‌و له درێژه‌دا گوتی ئێمه له دانوستانمان له‌گه‌ڵ رووسیه به‌رده‌وام دهبینو پێیان ده‌ڵێین که پشتیوانییه‌کانی ڕووسیه له به‌شار ئه‌سه‌د بڕ ناکا، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی پشتیوانیی نیزامیی ڕوسییه له به‌شار ئه‌سه‌د کۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م چاره‌سه‌ریی سیاسیی قه‌یرانی سووریه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی باڕاک ئۆمابا ڕاگه‌یه‌ندرا که ٢٠٠ چه‌کداری ده‌ریایی ڕووسیه له فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک له نیزیک شاری کهناراوای لازقییه جێگیر بوون.
ژێنه‌ڕاڵ جان ئالین، نێردراوی تایبه‌تیی باڕاک ئۆمابا بۆ هاوپه‌یمانیی جیهانیی دژی داعش له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌دا گوتی ئه‌مریکا دژی هه‌رچه‌شنه یارمه‌تیدانێکی ڕووسیه به سووریه، واته ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌ده‌و؛ وڵاته‌که‌ی به وردی جموجۆڵی نیزامیی ڕووسیه له سووریه‌ی له‌ژێر چاوه‌دێری دایه.
ئه‌و له‌باره‌ی بارودۆخی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له دژی داعش گوتویه‌تی که گۆڕه‌پانی شه‌ڕو کات له به‌رژه‌وه‌ندیی داعشدا نییه، چونکی داعش له لاوازیی حکومه‌تی سووریه‌و عێڕاقدا په‌ره‌ی گرت‌و له عێڕاق حکومه‌تی ناوه‌ندی خه‌ریکه به‌هێز دهبێو خۆی ڕێک ده‌خاته‌وه.
ژێنه‌ڕاڵ جان ئالین ئاشکرای کرد که داعش زۆر ناوچه‌ی گرینگی له عێڕاق له ده‌ست داوه‌و تازه توانای گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی نییه، دیاره ڕاسته که ئێستاش زۆر ناوچه‌ی له‌و وڵاته‌دا داگیر کردوه، به‌ڵام دواڕۆژی داعش هه‌ر تێکشکانه.