پاپۆریکی شەرکەری ئەمریکای بە ٢٥٠٠ سەربازی هێزی دەریایی گەیشتە کەنداوی فارس.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندان پاپۆرێکی فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا، بە ٢٥٠٠ سەربازەوە لە گەرووی هۆرمز تێپەڕی و گەیشتە ئاوەکانی کەنداوی فارس.
لە راگەیەندراوێکدا لە زمان “لنس لشر” فەرماندی سەربازیی ئەو پاپۆڕە شەڕکەرە باس لەوە کراوە کە ئەو پاپۆرە دوو کەشتی شەڕکەری دیکە بە ناوەکانی ” یو ئێس ئێس نیۆیۆرک و ” یو ئێس ئێس ئووک هێل” هاوڕێیەتی دەکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تێپەڕینی ئێمە لە دوڕگەی هۆرمز بۆ پاراستنی هاتووچۆی کەشتییەکان و ئەمنییەتی کەنداوی فارس گرینگە و دڵنیایی دەدا بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
فرانک مەک کنزی سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سنتکام) پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی ئاڵۆزییەکان هێزەکانمان لە ناوچەکە دەمێننەوە.
جێی ئاماژەیە کە تا ئێستا وڵاتانی بریتانیا، ئوسترالیا، بەحرەین، عەرەبستان، ئیمارات و ئاڵبانی چوونەتە نێو ئەو هاوپەیمانەتیەی ئەمریکا کە مەبەستی پاراستن و ئەمنییەتی هاتووچۆی کەشتییەکانی ئەو ناوچەیەیە.
بێجگە لەو هاوپەیمانەتییە، چەند ولاتێکی ئورووپایی وەک فەڕانسە و هولەند و دانمارک هاوپەیمانەتییەکیان لە خۆرهەلاتی نێوەراست پێکهیناوە کە ئەوانیش هەر بەو مەبەستە هێزەکانیان ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کردووە.