سه‌دی ٦٠ی ئه‌و ژنانه‌ی له ئێران له مێرده‌کانیان جیاده‌بنه‌وه، ته‌مه‌نیان خوار ٣٠ ساڵه.
ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی شورای به‌رزی شۆڕشی فه‌رهه‌نگیی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی له ئێستادا ١١ میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار لاوی خوار ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له ته‌مه‌نی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌شدان، گوتی له ساڵی رابردوودا ٨٠٠ هه‌زار حاڵه‌تی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش تۆمار کراوهو١٦٠ههزار ژن‌و مێردیش له‌و ماوه‌یه‌دا جیابوونهتهوهلێک جیابوونه‌ته‌وه.
مه‌حموود گولزار ده‌ڵێ سه‌دی ١٥ لێکجیابوونه‌وه‌کان له ئێران له یه‌که‌م ساڵی ژیانی هاوبه‌شی ژن‌و مێرده‌کاندا ڕوو دهدهنو، سه‌دی ٦٠ ی ئه‌و ژنانه‌ش که له مێرده‌کانیان جیا ده‌بنه‌وه ته‌مه‌نیان خوار ٣٠ ساڵه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم به ئاماژه به‌وه‌ی ڕێژه‌ی که‌می ژیانی هاوبهشو په‌ره‌سه‌ندنی ته‌ڵاق له کۆمه‌ڵگای ئیسلامیی ئێران‌دا جێی نیگه‌رانییه، هۆکاری ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی بۆ سهڵتیو ڕه‌به‌نیی زۆری لاوان له سۆنگه‌ی قه‌یرانی ئابووری گه‌ڕاندۆته‌وه‌و ده‌ڵێ داب‌و نه‌ریتی کۆن‌و سواوی کۆمه‌ڵایه‌تی، چاوه‌ڕوانیی زۆری ژنان له مێردهکانیانو خۆدزینه‌وه له به‌رپرسایه‌تیی ژیانی هاوبه‌ش چه‌ند هۆکارێکی دیکه‌ی له که‌میدانی زهماوهندو زۆربوونی ته‌ڵاق له ئێرانن.