وەزیری دەرەوەی ئەمریکا “مایک پۆمپیۆ” لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، ئێران گەورەترین پاڵپشت و پشتیوانی تیرۆرە لەجیهاندا و نابێت ڕێگەی پێ بدرێت موشەکی بالیستیکی بەرهەمبهێنێت.
هەروەها ڕایگەیاند، پێویستە هەموو سەرنجێکمان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆ، ئاسایشی جیهانی و قەیرانی مرۆیی بێت.
ناوبراو هەروەها وتی: “ڕێژیمی ئێران پەرە بە بەرنامەکانی مانگی دەستکرد دەدات و ئامانجیشی بەدەستهێنانی موشەکی بالیستیکییە کە لەڕێگەیەوە دەتوانێت ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە .
جێی ئاماژەیە کە سەرەتای ئەم حەفتەیە، کۆماری ئیسلامیی ئێران مانگێکی دەستکردی تاقیکردەوە کە دواتر میدیا جیهانییەکان ڕایانگەیاند، مانگە دەسکردەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران شکستی هێناوە و نەیتوانیوە بگاتە ئامانجی خۆی.