بە هۆی دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا و کارکردن بۆ کۆماری ئیسلامی، وەزارەتی دادی ئەمریکا تاوانی خستەسەر پێنج کەس و دەسبەسەرکران.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی پێنج کەسی بە تۆمەتی کارکردن بۆ کۆماری ئیسلامی و دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە بە تایبەت لە بواری نەوتەوە بە تاوانبار ناسی و حوکمی دەسبەسەرکردنیانی دەرکرد و ڕایگەیاند کە ئەو پێنج کەسە هەوڵیان دەدا بۆکڕینی نەوتی ئێران و پاشان فرۆشتنەوەی بە وڵاتی چین.
شایانی باسە کە ئەو پێنج کەسە ئەمریکاین کە ٣ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە خەڵکی تێکزاز و٢ کەسیشیان خەڵکی نیویۆرکن کە مانگانە دوو جار بە کەشتی نەوتیان دەکڕی و بۆ چین دەیانگواستەوە و داهاتەکەشیان مانگانە ٢٨ ملیون دولار بەراورد کراوە.